مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری رابردوو و بڕیاریشه سبه‌ینێ موچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌ش بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 19ی ئابی 2019، موچه‌ی مانگی ئایاری وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش بكرێت.
پێش جەژنی قوربان مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی، دارایی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشکرا.
بڕیاریشه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، دابه‌شكردنی موچه به شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رده‌وام بێت تا كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان دێت.
PM:09:14:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 13956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت