ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌رانه دیپۆرت ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام سه‌ردانی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن
پەنابەران لە ئەلمانیا-گێتی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا جه‌ختیكرده‌وه كه مافی په‌نابه‌رێتی له‌و په‌نابه‌رانه وه‌رده‌گیرێته‌وه كه سه‌ردانی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌نابه‌رانه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
هۆرست زیهۆڤه‌ر، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه-ی بیڵد-ی چاپی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه: هه‌ر كه‌سێك، بۆ نمونه په‌نابه‌ر سورییه‌كان، به‌رده‌وام بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی نییه.
راشیگه‌یاندوه كه هه‌رپه‌نابه‌رێك، به پله‌ی یه‌كه‌م سورییه‌كان، به‌رده‌مام سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، مافی په‌نابه‌رێتیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و په‌نابه‌رانه توشی چه‌وسانه‌وه و مه‌ترسی نابنه‌وه.
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه ئه‌وكاته‌ی كه دۆخی سوریا ئاسایی ببێته‌وه، ئه‌ڵمانیا سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی سوریا ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا رونیكردوه‌ته‌وه كه بۆ په‌نابه‌رانی دیكه‌ی جگه‌له سورییه‌كان، له هۆكاری گه‌شتكردنیان ده‌كۆڵرێته‌وه و له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌وان ئاگادارن كه په‌نابه‌رانی غه‌یره سوری سه‌ردانی وڵاتانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌ڵمانیا، تائێستا حكومه‌تی به‌رلین 62 هه‌زار و 195 په‌نابه‌ری ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كردوه‌ته‌وه كه 39 هه‌زار و 806یان خه‌ڵكی سوریان، ئه‌وه‌ش زانراوه كه هۆكاره‌كان بۆ سنورداشكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ته‌نها سه‌ردانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كانیان نییه، به‌ڵكو هۆكاره‌كان جیاوازن.
PM:04:29:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت