داعش ته‌قینه‌وه‌ی ناو زه‌ماوه‌نده‌كه‌ی كابول-ی له‌ئه‌ستۆ گرت
بەخاکسپاردنی قوربانیانی تەقینەوەکەی کابول
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه خۆكوژییه راگه‌یاند كه ئێواره‌ی دوێنی شه‌ممه له‌ناو زه‌ماوه‌ندێكدا له باشوری كابول-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، رێكخراوی داعش رایگه‌یاندوه كه خۆكوژێكی سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌یان خۆی گه‌یاندوه‌ته ناو قه‌ره‌باڵغییه‌ك كه داعش به "موشریك" وه‌سفیكردون.
راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و خۆكوژه‌ی داعش له‌نێو قه‌ره‌باڵغییه‌كه‌دا پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی ته‌قاندوه‌ته‌وه و دوای گه‌یشتنی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانیش، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندوه‌ته‌وه كه له نزیك شوێنی روداوه‌كه دانرابوو.
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 17ی ئابی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ناو زه‌ماوه‌ندێك له هۆڵی بۆنه‌كانی باشوری كابول-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه 63 كه‌س كوژران و 182ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌ی تالیبان بێبه‌ریبونی خۆی له‌و روداوه راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان په‌نجه‌ی تاوانی بۆ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان راكێشا و رایگه‌یاند كه ناكرێت تالیبان خۆی له‌و روداوه خوێناوییه بێبه‌ری بكات، چونكه به‌وته‌ی ناوبراو، تالیبان بوه‌ته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ "تیرۆرستان".
دوای روداوه‌كه‌ش زۆرێك له ئه‌فغانییه‌كان گومانیان له‌و دانوستانه كرد كه له‌نێوان حكومه‌ت و بزوتنه‌وه‌ی تالیباندا ده‌گوزه‌رێت و مه‌به‌ست لێی كۆتایی هێنانه به جه‌نگ و بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته.
PM:03:30:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت