باندێكی دزیكردن له‌ سلێمانی ده‌ستگیركرا

‌کەرەسە دەستبەسەردا گیراوەکان.. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی ئاماری رووداوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ باندێكی دزیكردن ده‌ستگیركراون.


نه‌قیب سەركەوت ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: لەماوەی رۆژانی جەژنی قوربان باندێکی دزیکردن و چەندین تۆمەتبار دەستگیرکراون.

وتیشی: "ئەو باندە پێكھاتبوون لە دوو پیاو و ژنێك، چوونەتە سەر ماڵێك، پێش ئەوەی دزییان لێ بكەن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون".

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "باندێكی دیكەی دزیكردن كە عەرەبن لە سلێمانی ھەڵساون بە لێكردنەوە مادەیەك لە ستوونی كارەبا و دەیفرۆشنەوە، ئەو باندەش لەلایەن پۆلیس دەستگیر كراون".

وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا، "ھەر لە رۆژانی جەژندا سێ ئۆتۆمبێلی دزراو لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە و یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانە لە كەركوك دزراوە و ھێنراوەتە سلێمانی و لەوێ دەستگیر كراوە".

هــ. ر


PM:01:51:18/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو