شه‌پۆلێكی گه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هه‌رێم، جارێكی دیكە پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە و تا كۆتایی هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشوھەوای چەند رۆژی داھاتووی بڵاوكردەوەو تیایدا له‌ باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ ده‌ڵێت: سبەینێ دووشەممە 19ی ئابی 2019، كەمێك پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەكانی گەرما تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.

راشیگه‌یاندووه‌: رێژەی بەرزبوونەوەكە بە 2-4 پلەی سیلیزی دەبێت، لە ماوەی ئەم بەرزبوونەوەیە، بەرزترین پلەی گەرما رۆژی چوارشەممە دەبێت، رۆژی پێنجشەممە كاریگەری ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەكانی گەرما كۆتایی دێت.

هــ. ر


PM:01:13:18/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 5876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو