لە سلێمانی رێگە نەدرا یادی رۆژنامەنووسی شەهید ودات حسێن بکرێتەوە
رۆژنامەنووس ودات حسێن لە مانگى ئابى 2016 لە شارى دهۆك شەهيدكرا
وێستگه نیوز ـ
ئاژانسی رۆژ نیوز رایگه‌یاند، ئاسایشی سلێمانی ساڵیادی شەهید وداتی قەدەغە کردووه‌و رێگه‌ی نه‌داوه یادی بكرێته‌وه، سه‌نته‌ری میترۆش بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان داوایه‌ك له لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ده‌كات.
رۆژ نیوز، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاند: "ئەگەرچی چەندین جار لە شارەکانی باشووری کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا یادی شەهید ودات کراوەتەوە، بەڵام لە شاری سلێمانیدا و بەبێ هیچ هۆکارێکی روون رێگریی دەکرێت لە ساڵیادی ودات".
ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ وێڕای هەوڵێکی زۆری یاسایی، ئاسایشی سلێمانی ساڵیادی شەهید وداتی قەدەغە کرد".
لای خۆیه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان نیگه‌رانە له بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی به رێگرتنی له ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی یادی سێ ساڵه‌ی شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس ودات حسێن و داوا پارێزگاری سلێمانی ده‌كات له بری رێگری شوێنێكی تر بۆ ته‌رخانبكه‌ن یاده‌كه‌ی تیا بكه‌نه‌وه.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ئاژانسی رۆژ نیوز له‌ناو ئۆفیسی خۆیان له‌شاری سلێمانی یادی سێ ساڵه‌ی ساڵه‌ی شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس ودات حسێن بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانیه ئاگاداركراون كه رێگه‌یان پێناده‌ن.
شنه فایه‌ق، سه‌رنوسه‌ری ئاژانسی رۆژنیوز به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاندوه، "چه‌ند رۆژێكه ئاماده‌كاری بۆ مه‌راسیمه‌كه ده‌كه‌ین تا له ناو ئۆفیسی خۆمان به‌ڕێوه‌بچێ به‌ڵام له لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منییه‌وه ئاگادار كراین كه نابێت مه‌راسیمه‌كه ئه‌نجامبده‌ین".
له‌م باریه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ نیگه‌رانی خۆی له‌بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی به رێگرتنی له ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی یادی سێ ساڵه‌ی شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس ودات حسێن راده‌گه‌یه‌نێت داوا پارێزگاری سلێمانی ده‌كات له بری رێگری شوێنێكی تریان بۆ ته‌رخانبكه‌ن یاده‌كه‌ی تیا بكه‌نه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه به هۆكاری ئه‌منییه ئه‌وه با پارێزگای سلێمانی شوێنی به‌دیلیان بۆ ده‌ستنیشان بكات و چالاكییه‌كه‌یان بپارێزێت".
سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وه‌شی باسكرد، كه لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاده بكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی بێ ئه‌نجام بوو.
سێ ساڵ پێش ئێستا وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز، بەڵام لە مانگی ئابی 2016 لەناو شاری دهۆك دیارنەما و دواتر تەرمەكەی لەسەر رێگەی نێوان دهۆك – سێمێڵ دۆزرایەوە و ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو، تا ئێستاش كه‌س له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و رۆژنانووسه شه‌هیده ده‌ستگیر نه‌كراوه.
AM:11:18:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت