كه‌بابخانه‌یه‌ك له سلێمانی داخرا
فۆتۆ: راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی كاركردن، کابابخانەیەکیان لەناو شاری سلێمانی داخست.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، كه‌باب و برژاوی میران داخراوە.
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی وتیشی: "خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران بۆ چه‌ندینجار باڵی مریشكی خاو كردووەته‌وه و جارێكی تر له‌به‌فرگر ئه‌مباری كردووەته‌وه، به‌مه‌ش به‌های خۆراكی له‌ده‌ستده‌دات و زیان به ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره خوارده‌مه‌نییه ده‌خۆن".
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د وتیشی: "نهۆمی ژێرزه‌مینی كه‌باب و برژاوی میران وه‌ك كۆگای ئه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی به‌كارهێنراوه، كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه، بۆیه به‌بریاری قایمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
هــ. ر
AM:10:40:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت