ئه‌فغانستان.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئاهه‌نگێكی بوك گواستنه‌وه روویدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
له شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی ئاهه‌نگێكی بوك گواستنه‌وه‌ی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ماڵپەڕی بی بی سی لە زاری چەند شایەتحاڵێکی رووداوەکەوە بڵاویکردووەتەوە، خۆکوژێک لە ئاهەنگەکەدا لە رۆژئاوای شاری کابولی پایتەخت خۆی تەقاندووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ژماره‌ی قوربانییه‌كانی راگه‌یاندووه، كه بەهۆی تەقینەوەکەوە 63 کەس کوژران و 180 کەسی دیکەش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بی بی سی، ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تیادا رووداوە زۆربەی هاوڵاتییانی شیعەمەزهەبن.
له لایه‌كی دیكه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی نه‌یاری حكومه‌تی ئه‌فغانستان رەتی کردەوە دەستیان لە پشتی تەقینەوەکە هەبێت و تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
هــ. ر
AM:09:04:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت