ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 21 تۆن هێلكه‌دا ده‌گرێت
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند كه له مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاترله 21 تۆن هێلكه‌دا گرتوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته وێستگه نیوز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندوه: به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019، هێزه‌كانیان له مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵتی ده‌ستیان بگرن به‌سه‌ر 21 ته‌ن و نیو هێلكه‌دا گرتوه.
ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكردوه ئه‌و بڕه هێلكه‌یه به دوو ئۆتۆمۆبیلی كۆنتێنه‌ر هێنرابونه ناوهه‌رێم، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به پێی بڕیار و ڕێنماییه‌كان هێنانه‌ناوه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خاوه‌نی كۆنته‌ینه‌ره‌كان روبه‌ڕوی یاسا كرانه‌وه و ده‌ستیش به‌رسه‌ر ئۆتۆمبیل و باره هێلكه‌كاندا گیرا بۆئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی بكه‌نرێنه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
PM:08:27:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت