زیقار.. ده‌ستبه‌سه‌ر تانكه‌رێكی پڕ له خواردنه‌وه‌ی كحولیدا گیرا
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای زیقار ده‌ستیان به‌سه‌ر تانكه‌رێكدا گرت كه خواردنه‌وه‌ی كحولیی تێدا بووه، لە روداوێکی دیکەشدا کچێکی هەرزەکار بە پەت خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند كه تانكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
راشیگه‌یاندوه كه تانكه‌ره‌كه بڕێكی زۆر له خواردنه‌وه‌ی كحولیی تێدا شاردراوه‌ته‌وه و هاوكات خاوه‌نی تانكه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه.
هه‌ر له پارێزگای زیقار و له روداوێكی نه‌خوازراودا، كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به په‌ت خۆی هه‌ڵواسی و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
دوای روداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه له ناوچه‌ی سوق شیوخ و ته‌رمی كچه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی گواستوه‌ته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ روداوه‌كه كردوه‌ته‌وه.
PM:08:18:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت