له هه‌ولێر باندێك ده‌ستگیركرا كه به‌ناوی ئاسایشه‌وه بازگه‌یاند دانابوو
ه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر وردەکاری دەستگیرکردنی باندێکی رفاند و دزینی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، کەسەکان بەناوی ئاساییشەوە بازگەیان دانابوو.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019، عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، له‌پرێسکۆنفراسێکدا رایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل بە بوونی رووداوێکی رفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە کردەوە.
راشیگه‌یاند: دوای به‌دواداچوون توانی لە ماوەی کەمتر لە24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.
له باره‌ی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كانه‌وه عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت وتی: "تۆمەتباران بەناوی (ع. س. س.) تەمەن 26 ساڵ (گ.ا.ب) تەمەن 26 ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کەوا کاتژمێر یه‌كی شەو هەڵسابوون بە دانانی بازگەبە ناوی ئاسایش، دواتر رفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب کەوا بە مەبەستی گەشت کردن هاتبون بۆ شاری هەولێر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوه‌كه رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینه‌وه کرا، دادوه‌ریش بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە 443 لە یاسای سزادانی عیراقی.
هــ. ر
PM:02:07:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت