به ڤیدیۆ.. مه‌لا فاتیح شارستێنی هێرشی "تووند" ده‌كاته سه‌ر مه‌لا هه‌ڵۆ
مەلا فاتیح و مەلا هەڵۆ
وێستگه نیوز ـ
مەلا فاتیح شارستێنی، له وتاری دوێنێ هه‌ینیدا هێرشی تووندی كرده سه‌ر مه‌لا هه‌ڵۆ و به جووچك ناوی برد، هه‌روه‌ك هانی هه‌ورامییه‌كانیش ده‌دات كه لێی خۆش نه‌بن.
تا دێت كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ی نێوان مه‌لا هه‌ڵۆ و ماریا هه‌ورامی زه‌قتر ده‌بنه‌وه و له نوێترین وتاریدا كه دوێنێ هه‌ینی له مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر پێشكه‌شی كرد، مه‌لا فاتیح شارستێنی هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر مه‌لا هه‌ڵۆ و به جووچك ناوی ده‌بات.
له تۆمارێكی ده‌نگیدا مه‌لا هه‌ڵۆ، هێرش ده‌كاته سه‌ر كلیپه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامی و قسه‌ی نه‌شیاویش به‌رانبه‌ر به‌و خانمه هونه‌رمه‌نده به‌كار ده‌هێنێت، دواتریش له تۆمارێكی تری ده‌نگیدا داوای لێبووردن ده‌كات و دان به ڵه‌ی خۆیدا ده‌نێت.
ماریا هه‌ورامی پێشتر به وێستگه نیوز راگه‌یاندبوو، مه‌لا هه‌ڵۆ ناناسێت و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
مەلا فاتیح شارستێنی، له وتاره‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینیدا هەورامییەكانی هان دا بۆ ئەوەی بە داوای لێبوردنەكەی مەلا هەڵۆ رازی نەبن.
مەلا فاتیح، ده‌ڵێت: "نابێت ئەو مەسەلەیە بە داوای لێبوردن چارەسەر بكرێت".
مه‌لا فاتیح به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر مه‌لا هه‌ڵۆ و هاندانی هه‌ورامییه‌كان له دژی و ده‌ڵێت: "ئەمە هێشتا پیاوە بە غیرەتەكانی هەورامان نەهاتوونەتە سەر خەت، ئای قوڕ بەسەری ئەگەر بوێرێت لە ماڵی خۆیشدا بخەوێت .. بڕوا ناكەم بنەماڵەكەی وا بە ئاسانی لێی خۆش بن".
مه‌لا فاتیح، مه‌لا هه‌ڵۆ به جووچك ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: "كه‌سێكی ئه‌وه‌نده ترسنۆك ئه‌و كچه هه‌ورامییه یه‌ك پخه‌ی لێ‌كرد، له هه‌ڵۆوه بوو به جووچك ئه‌وه‌نده بچووك بوه‌وه".
هۆكاری وتەكانی مەلا فاتیح بۆ هاندانی خانەوادەی ماریا هەورامی لە دژی مەلا هەڵۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ناكۆكی لە نێوان هەردوو مامۆستا ئایینییەكەدا هەیە و بەمدواییەش مەلا هەڵۆ چەند جارێك مەلا فاتیحی بە "دەجال" وەسفكرد.
هــ. ر
AM:09:32:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت