سه‌در چوار ئامۆژگاری ئاراسته‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات
موقتەدا سەدر و عادل عەبدولمەهدی
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در چوار ئامۆژگاریی "برایانه"ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تائێستا هه‌ستی به هیچ پێشكه‌وتنێك له دۆسیه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیدا نه‌كردوه و گه‌ل زیانێكی زۆری پێگه‌یشتوه و توانای بەرگەگرتنیان نه‌ماوه.
ئەمڕۆ هەینی 16 ئابی 2019، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئامۆژگارییه‌كانی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه و له یه‌كه‌م ئامۆژگاریدا پێی راگه‌یاندوه: گرنگه سه‌رۆك وه‌زیران پابه‌ندبونی ته‌واوی به سه‌ربه‌خۆییه‌وه هه‌بێت و به‌لای هیچ لایه‌نێكدا لا نه‌دات.
له ئامۆژگاریی دووه‌میشدا سه‌در باسی له دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری كردوه كه به‌وته‌ی ناوبراو خه‌ریكه بونی نامێنێت، تكاشی له سه‌رۆك وه‌زیران كردوه هه‌وڵی به‌رچاو بدات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان و وتویه‌تی: گه‌ل زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و چیتر له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ناتوانن ئارام بگرن .
ئامۆژگاریی سێیه‌می سه‌در بۆ عه‌بدولمه‌هدی تایبه‌ت بووه به دۆسیه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و پێی راگه‌یاندوه كه هیچ پێشكه‌وتنێكی له‌و دۆسیه‌یه‌دا نه‌بینیوه و ئه‌م بێده‌نگیه‌شی وه‌ك مۆڵه‌تدان به گه‌نده‌ڵیكردن له قه‌ڵه‌مداوه.
له‌دوا ئامۆژگاریشدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، موقته‌دا سه‌در داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوه هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاره عیراقییه‌كان بپارێزێت و هیچ دوو دڵ نه‌بێت له سزادانی ئه‌و كه‌سانه كه خواستی لاوازكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان هه‌یه.
PM:09:03:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت