مەلا هەڵۆ په‌یوه‌ندی به خاڵی ماریاوه ده‌كات
ماریا و مەلا هەڵۆ
وێستگه نیوزـ
پاش ئەوەی هەڵۆ حەمەڕەشید، مامۆستای ئاینی لە تۆمارێکی دەنگدیدا هێرشی کردە سەر کچە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی، دواتر لە تۆمارێکی دیکەی دەنگیدا پەشیمان بوەوە و داوای لێبوردنی كرد و رایگه‌یاند كه "هه‌ڵه بووه"، ده‌شوترێت كه مه‌لا هه‌ڵۆ په‌یوه‌ندیی به خاڵی ماریاوه كردوه تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
جەمیل هەورامی، كه خاڵی ماریا هەورامی و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانه بە سایتی روداوی راگەیاندوه كه هەڵۆ حەمەڕەشید، تەلەفۆنی بۆکردووە و داوایکردووە "کێشەکە"ی لەگەڵ ماریا هەورامی چارەسەر بکات."
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، لە تەلەفۆنەکەدا جەمیل هەورامی بە مەلا هەڵۆی وتوە "ماریا منداڵ نییە تاوەکو من پێی بڵێم چی بکات و چی نەکات، خۆی گەورەیە و خاوەنی بڕیاری خۆیەتی".
وتیشی: ''ئێمە لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا، زۆر کێشە هاتووەتە رێمان، بە گفتوگۆ چارەسەرمان کردووە، بێگومان لەم کێشانەشدا دەبێت هەر گفتوگۆبکرێت".
هاوكات مەلا هەڵۆ حەمەرەشید ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه: لەگەڵ (جەمیل هەورامی) خاڵی ماریا هەورامی بەتەلەفۆن قسەیکردووە و "دەیانەوێت بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکە بکەن".
لەبارەی ئەوەی تائێستا هیچ سکاڵایەک لە دژی تۆمارکراوە؟ مەلا هەڵۆ رایگه‌یاندوه: "هیچ سکاڵایەکم لەسەر تۆمارنەکراوە".
لە جەژنی قوربانی ئەمساڵ، ماریا هەورامی ڤیدیۆکلیپی بەرهەمێکی بەناوی (دڵەکەم) بڵاوکردەوە، کە لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی تۆمارکرابوو، پاشان بڵاوبونه‌وه‌ی نامەیەکی دەنگیی مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید، مامۆستای ئایینی لەبارەی ڤیدیۆ کلیپەکە کە قسەی "نەشیاوی" بە ماریا هەورامی وتبو، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، دوای كاردانه‌وه‌كانیش مه‌لا هه‌ڵۆ داوای لێبوردنی له ماریا هه‌ورامی كرد، به‌ڵام ئه‌و خانمه رایگه‌یاند كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
دوای قسه‌كانی مه‌ڵا هه‌ڵۆ، ماریا هەورامی، خانمە گۆرانیبێژ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "من هەموو رەخنەیەک قبوڵ دەکەم کە لە سنووری رێزدا لێم بگیرێت، بەڵام هەرگیز ئەو قسە ناشرین و نەشیاوانە لەهیچ کەس قبوڵ ناکەم و رێگەی یاسایی دەگرمەبەر و دەیدەم بە دادگا".
هاوكات دكتۆره رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئەسڵ ئەوەیە ئازادی رادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات، وشە و دەستەواژەکانی جوان و ئارامی بەخش بن...".؟
ئه‌وه‌شی وتووه: "خۆ ئەگەر وانەبوون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە".
پێشتریش ماریا هه‌ورامی وتبوی:" لە کلیپەکەمدا هیچ کارێکی نەشیاوم نەکردووە و جلوبەرگی رەسەنی کوردیم لەبەردا بووە و بەهەمووشێوەیەکیش لە هەموو کارەکانمان رەچاوی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانم کردووە، بەڵام نازانم ئەو بەڕێزە بۆچی بەوشێوەیە هێرشی کردووەتەسەرم".
لای خۆیه‌وه
حاجی كاروان، بانگخوازی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ھیچ کەس شایەنی ئەوە نیە جوێنی پێ بدرێت نەماریا خان لەسەر وتنی گۆرانیەک شایانی ئەو قسانەیە، نە مامۆستا ھەڵۆ شایانی ئەو ھەموو قسە پێ وتنەیە کە پێی وتراوە لە کاتێک داوای لێبوردنی کرد و وتی ھەڵەم کرد".
حاجی كاروان خوازی كۆتایی هاتن به‌و كێشه‌یه‌یه و ده‌ڵێت: "ھیوادارم ماریە خان و خانەوادەکەشی لێبوردنەکەی ماموستا ھەڵۆ قبوڵبکەن و چیتر ئەم بابەتە نەبێتە بنێشتە خۆشە و کەس نان و پیازی پیێوە نەخوات، ئەمەش شەری کوفر و ئیمان نیە.. خۆزگە ھونەر نەبێتە ھۆکاری داروخانی کەلتوور و به‌ھاکانی کۆمەڵگا".
PM:07:55:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 37680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت