پسپۆڕێكی ئه‌منی: ئیسرائیل پلان بۆ بۆردومانكردنی جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نێت
هێزێکی حەشدی شەعبی
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسرائیل پلانی هه‌یه جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق بۆردومان بكات.
فازل ئه‌بوره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی و نزیك له ده‌زگای هه‌واڵیی عیراق به سایتی روسیاتوده‌ی راگه‌یاندوه كه زانیاری‌یان هه‌یه ئیسرائیل پلانی هه‌بێت بۆ بۆردومانكردنی جبه‌كانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل ته‌نها بۆ جبه‌خانه‌كانی حه‌شد شه‌عبییه نه‌ك بۆ باره‌گا و چه‌كدار و پێكهاته‌كانی، به‌ڵام له هه‌مانگاتیشدا دوور نییه باره‌گاكانیشی بكاته ئامانج.
وته‌كانی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌منییه له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له باشوری به‌غدا رویدا و به‌هۆی پارچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌كه‌كانی ناو جبه‌خانه‌كانه‌وه، كه‌سێك كوژرا و 29ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:05:39:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت