میسر...باوكێك كچه‌كه‌ی و دۆسته‌كه‌ی سه‌ربڕی و هه‌ڵیدانه خواره‌وه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
له رۆژانی جه‌ژنی قوربان دوو تاوانی كوشتن له میسر ئه‌نجامدران، له دووه‌م رۆژی جه‌ژن، كوڕێك باوكی و له سێیه‌م رۆژیشدا باوكێك كچه‌كه‌ی خۆی کوشت.
به‌پێی میدیاكانی میسر، له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له گوندێكی پارێزگای ئه‌سیوت باوك و كوڕێك له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی میینی پاس بووه‌ته شه‌ڕیان، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه باوكه‌كه سویچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی داوه‌ته كوڕه بچوكه‌كه‌ی و نه‌یداوه به كوڕه گه‌وره‌كه‌ی.
كوڕه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی له باوكی كردوه ئه‌گه‌ر سویچه‌كه‌ی نه‌داتێ و له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌ده‌یكوژێت، باوكیشی گوێی به هه‌ڕه‌شه‌كه نه‌داوه، به‌ڵام له‌وكاته‌ی سویچه‌كه ده‌داته ده‌ست كوڕه بچوكه‌كه‌ی، كوڕه گه‌وره‌كه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات و باوكی ده‌داته به‌ر چه‌قۆ و هه‌ر له‌جێدا و ته ته‌نیشت مزگه‌وتێكدا ده‌یكوژێت.
له روداوێكی كوشتنی دیكه‌شدا كه سێیه‌م رۆژی جه‌ژن له گوندێكی پارێزگای بوحه‌یره‌ی میسر رویداوه، باوكێك كچه‌كه‌ی و دۆسته‌كه‌ی له دۆخێكی نه‌خوازراودا له‌سه‌ر جێگا پێكه‌وه بینیوه.
كچه‌كه به‌ناوی فاتمه ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوه و خوێندكاری پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی بووه، كوڕه‌كه‌ش به‌ناوی مه‌حمود مه‌حروس ته‌مه‌نی 24 ساڵ بووه و پیشه‌ی شۆفێر بووه و پێكه‌وه له ماڵی كچه‌كه له ژوری نوستندا له په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕدا بوون.
به‌پێی وته وه‌رگیراوه‌كان، باوكی كچه‌كه و برایه‌كی به‌ره‌به‌یان به‌سه‌ر سه‌رجێگایی كچ و كوڕه‌كه‌دا هاتونه‌ته ماڵه‌وه، باوكه‌كه به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی نه‌گرتوه و چه‌قۆیه‌كی هێناوه و به هاوكاریی كوڕه‌كه‌ی، كچه‌كه‌ی و دۆسته‌كه‌یان سه‌ربڕیووه و له به‌له‌كۆنه‌ی ژوره‌كه‌وه هه‌ڵیانداونه‌ته خواره‌وه.
PM:05:08:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت