دانیمارك بۆ تره‌مپ: 50 هه‌زار هاوڵاتیت پێ نافرۆشین
ئەيلوليسات... سێیەم گەورەتری شاری گرينلاند
وێستگه نیوز –
سیاسییه‌كانی وڵاتی دانیمارك گاڵته‌یان به بیرۆكه‌ی فرۆشتنی دوورگه‌ی گرین‌لاند به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كرد، وته‌بێژی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارتی گه‌لی دانیماركی رایگه‌یاند كه بیرۆكه‌یه‌كی بێ مانایه و 50 هه‌زار هاوڵاتی به ئه‌مریكا نافرۆشین.
رۆژی پێنجشه‌ممه رۆژنامه‌ی " wall street journal" بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری كڕینی گرین‌لاند، گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهان له یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی كردووه و بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه بووه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی سیاسییه‌كانی دانیمارك.
بڕیاره له ئه‌یلولی داهاتوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی دانیمارك بكات و ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك و گرین‌لاند ده‌بێت كه دوورگه‌یه‌كی دانیماركییه و حوكمی زاتی هه‌یه.
لارس لوكه راسمۆسن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی دانیمارك له‌وباره‌وه له تویته‌ر نووسی: "دیاره درۆی نیسانه و له كاتی خۆیدا نییه".
سورین ئیسپیرسن وته‌بێژی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارتی گه‌لی دانیماركی به رادیۆی D.Rی وت: "گه‌ر تره‌مپ به راستی بیر له‌وه بكاته‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه كه هۆشی له‌ده‌ست داوه".
وتیشی: "بیرۆكه‌ی فرۆشتنی 50 هه‌زار هاوڵاتی له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زۆر بێ مانایه".
دوورگه‌ی گرین‌لاند كه له‌نێوان باكووری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و زه‌ریای به‌ستووی باكووردا پشت به هاریكاری ئابووری دانیمارك ده‌به‌ستێت.
دوو راوێژكار به رۆژنامه‌ی " wall street journal"یان راگه‌یاندووه كه له میانی وتووێژه‌كاندا، تره‌مپ پرسیاری له‌وان و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری تر كردووه كه ده‌كرێت كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه تره‌مپ به بایه‌خه‌وه گوێبیستی وتووێژی راوێژكاره‌كانی بوو ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه و داهاته‌كانی گرین‌لاند و گرنگییه‌كه‌ی له رووی جیۆسیاسییه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تره‌مپ داوای له راوێژكاری یاسایی له كۆشی سپی كردووه بیر له‌و پێشنیازه بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ژماره‌یه‌ك له راوێژكاره‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕیوه و له‌وباوه‌ڕه‌دان كه جه‌دوای ئابووری هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی تر پێیانوایه كه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌كه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی تره‌مپ.
" wall street journal" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه روون نییه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چۆن ده‌توانێت گرین‌لاند بكڕێت كه سه‌ر به وڵاتی دانیماركه و حوكمی زاتی هه‌یه، تا ئێستاش كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌وه نه‌داوه.
له ئێستادا نزیكه‌ی 56 هه‌زار كه‌س له دوورگه‌ی گرین‌لاند ده‌ژین كه له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌منییه‌وه سه‌ر به كۆبنهاگنه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:03:10:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت