له هه‌ولێر كوڕ و باوكێك كوژران
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو له عه‌نكاوه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوڕ و باوكێك كوژران.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی وت: "شه‌وی رابردوو له عه‌نكاوه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشكرایه‌سه‌ر كوڕ‌و باوكێك و هه‌ردووكیان كوژران".
وتیشی: "رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی دووژمنداریی بووه له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا و ئه‌وانه‌شی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ناسراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشتر ئه‌و كه‌سانه به بڕیاری دادگا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك زیندانی كراون و دوای ئازادبوونیان ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه كه دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، كه‌سه‌كان هه‌ڵاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
PM:02:16:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 12544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت