باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئابی 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵێكی سوك و له دهۆك بوونی په‌ڵه هه‌وری جیاجیا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 43، سلێمانی 42، دهۆك 41، كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ شه‌ممه 17ی ئابی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 40، سلێمانی 40، دهۆك 38، كه‌ركوك 41 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:17:16/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت