توركیا.. 175 كۆچبەر دەستگیركران کەلەهەوڵی پەڕینەوەدابون بۆ یۆنان


وێستگە نیوز-
تورکیا ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی دەستگیرکرد کە لەهەوڵی پەڕێنەوە بون بۆ وڵاتانی ئەروپا.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا رایگەیاندوە "175 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردوە كە لەهەوڵی پەڕینەوەدابون بۆ ناو خاكی یۆنان, سەرجەم كۆچبەرەكانیش هاولاتی ئەفغانی و ئێرانی بوون".
 
هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا ئاماژەی بەوەداوە "و لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە نزیك كەناراوەكانی دەریای ئیجە, لە سنوری شارۆچكەی چانك كالەی پارێزگای ئەدێرنە, 69 كۆچبەریان لەنزیك ئاوی كەناراوەكە و 66 كۆچبەری دیكەیان لەناو بەلەمێكی چوپدا دەستگیركردوە, كە لەهەوڵی ئەوەدا بون بەڕێگەی ئاویی خۆیان بگەیەننە دورگەیەكی خاكی یۆنان".

هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا وتوشیەتی "هەوڵەكانی هێزی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا, بۆ ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی بەردەوام دەبێت".

هــ. ب




PM:11:48:15/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت