دادگای جەبەل تاریق بڕیاری ئازادکردنی کەشتییە ئێرانییەکەی دەرکرد
کەشتی گره‌یس 1ی ئێرانی
وێستگە نیوز-
دادگای جەبەل تاریق رایدەگەێنێت "کەشتییە ئێرانییەکەیان ئازادکردووە".
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە دادگای جەبەل تاریق لەڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا رایگەیاندوە "بڕیارمان داوە بە ئازادکردنی ئەو گوێزەرەوە ئێرانییەی کە پێش مانگێک دەستبەسەرکرابو".
رۆژنامەی کرونیکلی جەبەل تاریق ئاماژەی بەوەداوە "ئازادکردنی کەشتییەکە لەسەر داوای بەریتانیا بوە".
پێدەچێت ئەو پرۆسەیەش رێککەوتنێکی نێوان بەریتانیا و ئێران بێت بۆ ئەوەی دوو کەشتییە بەریتانییەکە لە گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە ئازاد بکرێت.
هاوکات باس لەوەش کراوە کە لە چەند کاتژمێری داهاتودا بەفەرمی کەشتییە ئێرانییەکە لەکەنارئاوەکانی جەبەل تاریق دەردەچێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی ئابی 2019 داواكاری گشتی جه‌به‌ل تارق رایگه‌یاندبو "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌ر به به‌ریتانیا كردووه ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌دا بگرێت كه نزیكه‌ی مانگێكه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه".
ئه‌م داواكاریه‌ی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه گۆڕینه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كان له‌نێوان له‌نده‌ن و تاران‌دا ئاڵۆزبكات.
مانگی ڕابردوو هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی‌دا به ناوی گره‌یس 1 له جه‌به‌ل تارق، له‌و كاته‌دا حكومه‌تی جه‌به‌ل تارق رایگه‌یاند كه كه‌شتیه ئێرانییه‌كه هه‌وڵیداوه سووته‌مه‌نی بگوازێته‌وه بۆ سوریا و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران‌دا، سوپای پاسدارانی ئێران له كه‌نداو ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری به‌ڕیتانی ستینا ئیمپیرۆدا.
PM:05:54:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت