ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی پێشوازیكردنی شا سه‌لمان له عوده‌ی سه‌دام حسێن بڵاوكرایه‌وه
وێنەیەکی خێزانی عوده‌ی سه‌دام حسێن
وێستگه نیوز –
ره‌غه‌د كچی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی پێشوازیكردنی به‌رپرسانی باڵای سعودیه‌یه له‌نێویاندا شا سه‌لمان له عوده‌ی سه‌دام حسێنی برای.
ره‌غه‌د كچی سه‌دام حسێن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "دیمه‌نێكی ده‌گمه‌نی پێشوازیكردنی عوده‌ی سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن شا فه‌هد بن عه‌بدولعه‌زیز و شازاده عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیز و شازاده سه‌لمان بن عه‌بدلعه‌زیز".
ره‌غه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دیمه‌نه‌كه له كاتی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له سعودیه له ساڵی 1989دا بووه.
له حوزه‌یرانی رابردوودا ره‌غه‌د سه‌دام حسێن گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساجیده خه‌یروڵا توڵفاحی دایكی بڵاوكرده‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕایه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
PM:04:54:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 30508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت