ئه‌مریكا داوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران ده‌كات
كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران
وێستگه نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوایكرد ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی گره‌یس 1 له جه‌به‌ل تاریق بگیرێت كه مانگی رابردوو به‌ریتانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی ئابی 2019 داواكاری گشتی جه‌به‌ل تارق رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌ر به به‌ریتانیا كردووه ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌دا بگرێت كه نزیكه‌ی مانگێكه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
ئه‌م داواكارییه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه دادگای باڵای ناوچه‌ی جه‌به‌ل تارق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه ئازاد بكات و رێگای پێبدات بڕوات.
ئه‌م داواكاریه‌ی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه گۆڕینه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كان له‌نێوان له‌نده‌ن و تاران‌دا ئاڵۆزبكات.
مانگی ڕابردوو هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی‌دا به ناوی گره‌یس 1 له جه‌به‌ل تارق، له‌و كاته‌دا حكومه‌تی جه‌به‌ل تارق رایگه‌یاند كه كه‌شتیه ئێرانییه‌كه هه‌وڵیداوه سووته‌مه‌نی بگوازێته‌وه بۆ سوریا و ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته".
له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران‌دا، سوپای پاسدارانی ئێران له كه‌نداو ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری به‌ڕیتانی ستینا ئیمپیرۆدا.
وابڕیاربوو حكومه‌تی جه‌به‌ل تارق گره‌یس 1 ئازاد بكات، به‌ڵام پێش چه‌ند كاتژمێرێك وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا هه‌وڵیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
ڕۆژنامه‌ی كرۆنیكڵی جه‌به‌ل تارق وتی: " وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا داوای كردووه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره ئێرانییه‌كه‌دا بگرێت پێش چه‌ند كاتژمێرێك له واده‌ی ئازادكردنی كه‌شتیه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی جه‌به‌ل تارقه‌وه."
رۆژنامه‌كه له زاری ئه‌نتۆنی دادلی سه‌رۆكی دادگای باڵای جه‌به‌ل تارقه‌وه بڵاویكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و داوایه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردایه ئێستا كه‌شتیه‌كه ئازاد ببوو.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:04:03:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت