سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پیاوی ئایینی دەبێت گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات
ماریا هەورامی.. هەڵۆ حەمەرەشید
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تی "سوكایه‌تی" یه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ڵۆ به ماریا هه‌ورامی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: "پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات، ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو داوای لێبووردنیش جوانی خۆی هه‌ر هه‌یه".
پاش ئەوەی مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید لە تۆمارێکی دەنگدیدا هێرشی کردە سەر کچە گۆرانیبێژ
ماریا هەورامی، دواتر لە تۆمارێکی دیکەی دەنگیدا پەشیمان بوەوە و داوای لێبوردنی كرد.
ماریا هەورامی، خانمە گۆرانیبێژ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "من هەموو رەخنەیەک قبوڵ دەکەم کە لە سنووری رێزدا لێم بگیرێت، بەڵام هەرگیز ئەو قسە ناشرین و نەشیاوانە لەهیچ کەس قبوڵ ناکەم و رێگەی یاسایی دەگرمەبەر و دەیدەم بە دادگا".
دكتۆررێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئەسڵ ئەوەیە ئازادی رادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێکا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەکانی بکات، وشە و دەستەواژەکانی جوان و ئارامی بەخش بن...".؟
ئه‌وه‌شی وتووه: "خۆ ئەگەر وانەبوون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە".
ماریا هه‌ورامی ئاماژەی بەوەشکردووه: "من لە کلیپەکەمدا هیچ کارێکی نەشیاوم نەکردووە و جلوبەرگی رەسەنی کوردیم لەبەردا بووە و بەهەمووشێوەیەکیش لە هەموو کارەکانمان رەچاوی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانم کردووە، بەڵام نازانم ئەو بەڕێزە بۆچی بەوشێوەیە هێرشی کردووەتەسەرم".
سەبارەت بەوەی کە ئەو مامۆستایە داوای لێبوردنی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە خزمی ماریایە، ماریا هه‌ورامی وتی: "بەهیچ شێوەیەک خزمم نییە و نایناسم و تائێستاش نەمبینیوە".
هــ. ر
PM:06:38:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 12620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت