ماریا هه‌ورامی: سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مامۆستا هه‌ڵۆ تۆمار ده‌كه‌م
ماریا هەورامی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
خانمه گۆرانیبێژ ماریا هەورامی، رایگه‌یاند، مامۆستا هه‌ڵۆ ناناسێت و هه‌ستی نه‌كردووه خزمێكی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، ده‌شڵێت: "سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م با یاسا كه‌یسه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه".
پاش ئەوەی مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید لە تۆمارێکی دەنگدیدا هێرشی کردە سەر کچە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی، دواتر لە تۆمارێکی دیکەی دەنگیدا پەشیمان بوەوە و داوای لێبوردنی كرد بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە.
ماریا هەورامی، خانمە گۆرانیبێژ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "من هەموو رەخنەیەک قبوڵ دەکەم کە لە سنوری رێزدا لێم بگیرێت، بەڵام هەرگیز ئەو قسە ناشرین و نەشیاوانە لەهیچ کەس قبوڵ ناکەم و رێگەی یاسایی دەگرمەبەر و دەیدەم بە دادگا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "من لە کلیپەکەمدا هیچ کارێکی نەشیاوم نەکردووە و جلوبەرگی رەسەنی کوردیم لەبەردا بووە و بەهەمووشێوەیەکیش لە هەموو کارەکانمان رەچاوی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانم کردووە، بەڵام نازانم ئەو بەڕێزە بۆچی بەوشێوەیە هێرشی کردووەتەسەرم".
سەبارەت بەوەی کە ئەو مامۆستایە داوای لێبوردنی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە خزمی ماریایە، ماریا هه‌ورامی وتی: "بەهیچ شێوەیەک خزمم نییە و نایناسم و تائێستاش نەمبینیوە و داوای لێبووردنەکەشی قەبووڵ ناکەم و با دادگا کەیسەکە یەکلا بکاتەوە".
PM:02:30:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 22168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت