داعش له‌ داقووق و حه‌ویجه‌ـوه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌ عیراقییه‌كان


وێستگه‌ نیوز ـ
شەوی‌ رابردوو چەکدارانی‌ داعش لە دوو شوێنەوە هێرشیان کردە سەر پۆلیسی عیراقی‌ و حەشدی‌ شەعبی و بەوهۆیەوە سەبازێکی‌ حەشدی‌ شەعبی کوژرا.


به‌پێی زانیارییه‌كان، شەوی‌ رابردوو لە سنووری‌ قه‌زای داقووقی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك چەکدارانی‌ داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی‌ پۆلیسی فیدڕاڵی‌ عیراق و هاوکات لە قەزای‌ حەویجەش هێرشیان کردە سەر لیوای‌ 56 ی‌ هێزەکانی‌ حەشدی‌ شەعبی.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ بەهۆی‌ هێرشەکەی‌ داعشه‌وه‌ بۆ سەر هێزەکانی‌ حەشدی‌ شەعبی، سەربازێکی‌ ئەو هێزانە کوژرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەکانی‌ رابردوودا چەندینجار چەکدارانی‌ داعش لە سنوری‌ پارێزگای‌ کەرکوک هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس و ئاسایشی‌ فیدڕاڵی‌ عیراق و کوژراو و برینداری لێکەوتەووەتەوە.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كشانه‌وه‌ و هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی جێگه‌یان گرتنه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش هێرشه‌كانی داعش زیادیان كردووه‌.

هــ. ر


AM:11:00:14/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو