گه‌رمیان..گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆریێكهوه گه‌نجێك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی گه‌رمیان له سێیەم ڕۆژی جەژنی قورباندا كه ده‌كاته ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019، لەکاتی جوتکردندا تراکتۆر بەسەر گەنجێکدا كه‌وتوه و دەستبەجێ گه‌نجه‌كه گیانی لهیدهستداوه.
راشیگه‌یاندوه كه روداوه‌كه بەیانی ئەمڕۆ لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار رویداوه و گەنجه‌كه بەناوی شاهۆ هیجران حه‌سه‌ن لەدایکبووی 2002 بەمەبەستی جوتکردن ڕوی لەگوندەکەی خۆیان کردوە بەناوی گوندی قەرێتاغ كه سەربەناحییەی قەرەتەپەیه كه گوندێکی کوردنشینە.
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت لەکاتی جوتکردندا تراکتۆر به‌سه‌ر گه‌نجه‌كه‌دا کەوتوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا بەمەبەستی توێکاری تەرمی گه‌نجه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.
PM:12:21:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت