وێنه.. كه‌عبه‌ی پیرۆز له ئاسمانه‌وه
وێنە ئاسمانییەکە
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بستانی سعودی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناوچه‌ی مونا و كه‌عه‌بی پیرۆز بڵاوكرده‌وه كه له ئاسمانه‌وه گیراوه.
ناوه‌ندی زانستیی شا عه‌بدولعه‌زیز بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه مانگێكی ده‌ستكردنی كارۆروناكی وێنه‌ی ناوچه‌ی مونا و كه‌عه‌بی پیرۆزی له دوریی 600 كیلۆمه‌تر له بۆشایی ئاسمان گرتوه و ێنهكانی بۆ سه‌ر زه‌وی ره‌وانه كردوه‌ته‌وه.
روبه‌ری ناوچه‌ی مونا ناوچه‌ی مونا 16.8 كیلۆمه‌تر چوارگۆشیهیه و ده‌كه‌وێته نێوان شاری مه‌ككه و موزده‌لیفه به دووریی 7 كیلۆمه‌تر له كه‌عبه‌ی پیرۆز.
ناوچه‌كه لە باكور و باشوره‌وه به چیا ده‌وره دراوه و هیچ كه‌سێكی تێدا نیشته‌جێ نییه و ته‌نها له وه‌رزی حه‌جی و كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جدا حاجیانی لێ نیشته‌جێ ده‌كرێت.
AM:11:53:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت