به‌پێی په‌تی لە ئاهەنگەکەی سه‌مای كرد
وێستگه نیوز –
له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی له وڵاتی سوید، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی به‌پێی په‌تی سه‌مای كرد و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك كرد.
هه‌یفا وه‌هبی خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی له وڵاتی سوید به‌گۆرانی "توته توته" جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك كرد و به‌پێی په‌تی سه‌مای كرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌یفا به عه‌زییه‌كی درێژی سه‌نجڕاكێشه‌وه ده‌ركه‌وت و بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دانی به‌وه‌دانا كه پێڵاوه‌كه‌ی ته‌سكه و كه‌مێك بێزاری كردووه.
دواتر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك بوون كاتێك بینیان پێڵاوه‌كانی داكه‌ندووه و به‌پێی په‌تی سه‌ما ده‌كات ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه و گۆرانی‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌وته‌وه.
PM:06:26:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 12944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت