به‌وێنه... سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ جه‌ژنی كرد
وێستگه نیوز ـ جیاواز له پێكهاته‌ی سوننه و كورد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه شیعه‌یه، ئه‌مڕۆی كرد به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئاب، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران نوێژی جه‌ژنی له مه‌رقه‌دی "سه‌ید ئیدریس" له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كرد.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه سعودیه و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 11ی ئابی 2019 كردیان به جه‌ژن.
پێشتر عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه".
AM:10:17:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت