لەبەشێک لە شارەکانی عیراق ئەمڕۆ مسوڵمانان بەڕۆژو بون و جەژنیان نەکرد
وێستگە نیوز-
لەچەند شارێکی شیعەنشینی عیراق ئەمڕۆ مسوڵمانان جەژنیان نەکرد و بەڕۆژو بون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئابی 2019 لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بە ئێرانیشەوە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان بو، بەو بۆنەیەوە مسوڵمانان لە بەیانی ئەمڕۆوە نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.
بەڵام فتوایەکی سیستانی عیراقی دابەشی دوو بەرە کرد و ئەمڕۆ لە بەشێک لە پارێزگاکانی عیراق جەژن بو بەپێچەوانەشەوە لەبەشێکی تری پارێزگاکانیش نەکرابوە جەژن و مسوڵمانانی شیعە مەزهەب بەڕۆژو بون.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە رۆژی ههینی رابردوتر 2ی ئابی 2019 دهسهڵاتدارانی سعودیه و عیراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی سونە مەزهەب رایانگهیاندبو "رۆژی شەممە 10ی ئابی 2019 رۆژی وهستانه لهکێوی عهرهفه و مسوڵمانان تیایدا بەڕۆژو دەبن و هەروەها رۆژی یەکشەممە 11ی ئابی 2019 یهکهمین رۆژی جهژنی قوربانی پیرۆزه".
هاوکات هەمان رۆژ نووسینگهی عهلی سیستانی مهرجهعی باڵای شیعهکانی عیراق له راگهیهندراوێکدا وتیوی "ئێمە رۆژی دوشەممە 12ی ئابی 2019مان وەکو یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریکردوە و رۆژی 11ی ئابی 2019 بەڕۆژو دەبین".
بەو هۆیەوە ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا و بابل و بەسڕە و و حلە و کوت و بەشێکی بەغداد نەکرا بە جەژن و بەپێچەوانەوە لەسەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عیراق و هەرێمی کوردستان جەژن بو.
ئەمەش هۆکارەکەی بۆ جیاوازی بیروباوەڕی مەزهەبی دەگەڕێتەوە کە بەشێک لە زانا شیعەکان بە کارێکی باشە و خێرداری دادەنێن لە هەر کارێکدا کە وڵاتانی سعودیە یان وڵاتانی سونە مەزهەب بە باشی بزانن ئەوان پێچەوانەی ئەو کارە دەکەن و نمونەش بۆ ئەوە لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنەکانی رەمەزان و قورباندا هەمیشە زانایانی شیعە رۆژێک دوای مسوڵمانانی سونە ئەوان جەژن رادەگەێنن.
هــ. ب
PM:07:31:11/08/2019
ئهم بابهته 3072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت