نه‌رویج..هێرشكرایهسهر مزگه‌وتێك و كه‌سێك برینداربوو
چەند دیەمەنێک لە دوای هێرشەکە
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌ئێوارەی ئه‌مڕۆ لە ناوچەی باروم لە نەرویج هێرشكرایه سه‌ر مزگه‌وتێك و كه‌سێك بریندار بوو، دواتریش هێزەکانی پۆلیس هێرشبەرەکەیان دەستگیر کرد.
سایتی میترۆی بەریتانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ئەمڕۆ شه‌ممه 10ی ئابی 2019 رویداوه و کەسێکی بەڕەچەڵەك نەرویجی چوه‌ته‌ناو مزگەوتی نور لە ناوچەی باروم لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و ده‌ستیكردوه به ته‌قه و یه‌كێك موسڵمانانەی به سوكی بریندار كردوه كه لە مزگەوتەکەدا بووه.
دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان دەستگیركردوه، پۆلیس ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی دیكه‌ی به هێرشبه‌ره‌كه گرتووە کەلە لەگەڵ خۆی بردبویە ناو مزگەوتەکەوە تا لە هێرشەکەیدا بەکاری بهێنێت.
پۆلیسی نه‌رویج چواردەوری مزگەوتەکەی گرتووە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و بە هەلەیکۆپتەریش ناوچەکەی خستوه‌تە ژێر کۆنترۆڵەوە تا ئەگەر کەسانی تر خۆیان ئامادە کردبێت بۆ هێرشکردنەسەر مزگەوتەکە، ئەوانیش دەستگیر بکرێن.
یەكێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی مزگەوتەکە بەناوی ئیفران موشتاق، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندوه: كه‌سێك له مزگه‌وته‌كه‌دا بەسوکی برینداربووە، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش کەسێکی سپی پێستی بەڕەچەڵەک نەرویجی بوە و خودەیەکی له‌سه‌ردا بووه.
PM:09:45:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت