به‌هێزترین سوپای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رووی كۆپته‌ری هێرشبەرهوه
وێستگه نیوز –
گومانی تێدا نییه كه هێزی ئاسمانی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له جه‌نگه نوێیه‌كاندا هه‌یه و ده‌توانێت رێڕه‌وی جه‌نگه‌كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بگۆڕێت و له خواره‌وه ژماره‌ی كۆپته‌ره هێرشبەرهكانی سوپای ژماره‌یه‌ك وڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
جیاواز لهكۆپتهرهكانی تر، كۆپته‌ری هێرشبەر مووشه‌كی ئاسمان بۆ زه‌وی و بۆمبهاوێژی بۆ دانراوه و هه‌ندێكیان ده‌توانن مووشه‌كی ئاسمان بۆ ئاسمان بته‌قێنن و بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئامانجه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ك تانك و زرێپۆش و هێزی زه‌مینی دروستكراوه.
پێگه‌ی "globalfirepower"ی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كۆپته‌ره هێرشبەرهكانی به‌هێزترین سوپاكانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سوپای توركیا به 94 كۆپته‌ری هێرشبەر له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و دوای ئه‌و سوپای ئیسرایل دێت كه خاوه‌نی 48 كۆپته‌ری هێرشبەره و وڵاتی ئوردونیش به 47 كۆپته‌ری هێرشبەر له پله‌ی سێیه‌مدایه.
هه‌ریه‌ك له میسر و جه‌زائیر به 46 كۆپته‌ری هێرشبەر له پله‌ی چواره‌مدان و وڵاتی سۆدان كه خاوه‌نی 43 كۆپته‌ری هێرشبەره له پله‌ی پێنجه‌مدایه.
له دوای ئه‌و وڵاتانه، شانشینی سعودیه به 34 كۆپته‌ری هێرشبەر له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و پێش وڵاتی عیراق كه‌وتووه كه خاوه‌نی 32 كۆپته‌ری هێرشبەره.
ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو به 30 كۆپته‌ری هێرشبەر له پله‌ی هه‌شته‌مدا دێت، وڵاتی سوریا به 28 كۆپته‌ری هێرشبەر له پله‌ی نۆیه‌مدایه وڵاتی به‌حره‌ینیش كه خاوه‌نی 22 كۆپته‌ری هێرشبەرە له پله‌ی ده‌یه‌مدایه.
سه‌رچاوه: CNN
AM:10:57:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 14396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت