په‌رله‌مانتارێك بۆنێكی ناخۆشی ده‌ركرد و به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا
وێستگه نیوز –
له گه‌رمه‌ی وتووێژكردن له‌سه‌ر كۆشكه‌كانی بازاڕدا، په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێمێكی كینیا بۆنێكی ناخۆشی ده‌ركرد و به‌هۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت بۆ كاتێكی تر.
جۆلیۆس گایا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ناوچه‌ی هوما بای كاونتی له وڵاتی كینیا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنه‌كه رووی كرده سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وتی: "گه‌وره‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێز، كه‌سێك هه‌واكه‌ی پیس كرد و من ده‌زانم كێ بوو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی تۆمه‌تباره به ده‌ركردنی بۆنه‌كه ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: "من نیم و ناكرێت له‌به‌رچاوی هاوڕێكانمدا كارێكی له‌وجۆره بكه‌م".
لای خۆیه‌وه ئیدوین كاكاش سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێنمایی په‌رله‌مانتارانی كرد كه له هۆڵه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و پشوویه‌ك وه‌ربگرن به‌و ئومێده‌ی هه‌واكه پاك ببێته‌وه.
میدیا ناوخۆییه‌كانی كینیا بڵاویان كرده‌وه كه ئیدوین كاكاش داوای له كارمه‌ندانی په‌رله‌مان كردووه بۆنێكی خۆش بێنن و وتی: "تا ئه‌م بۆنه ناخۆشه نه‌مێنێت، له هه‌ر شوێنێك بێت بۆنێك بێنن".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: "كه بۆنێكی ئاوا ناخۆش بێت، ناتوانین درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانمان بده‌ین".
سه‌رچاوه: BBC
AM:09:40:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت