عادل عه‌بدولمه‌هدی: مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابڕین

‌دیداری رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی و چەند رۆژنامەوانێک

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئه‌وان یاسای بودجەی 2019 جێبەجێدەکەن مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نابڕن.


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵ دەدەن بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی عیراق مامەڵەی دروست بکەن و سوود لە هەموو هێزەکان وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانەی پێویستن.

سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت، شەڕی دژی داعش دوورودرێژ دەبێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیش ئەنجامی باشیان هەبووە.

عادل عەبدولمەهدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ وتی: "یاسای بودجەی جێبەجێدەکەین مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نابڕین".

ئه‌م لێدوانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه‌ سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.

به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019، هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی پشكی خۆی له‌ بودجه‌ی عیراق ده‌بێت رۆژانه‌ بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی بودجه‌ نه‌بووه‌.

هاوكات به‌پێی بڕگه‌ی (ج) له‌ ماده‌ی 10ی یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ نه‌بوو له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) ئه‌وكات به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕدرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵی كێشه‌ سیاسییه‌كان ناكرێت.

هــ. ر


PM:09:47:09/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 16016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو