ئەمریکا ره‌تیكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا له‌ باره‌ی ناوچه‌ی ئارام لەباکوری سوریا رێككه‌وتبێت


وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌مه‌ریكا رایدەگەێنێت "گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامن، بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌ باره‌ی شێوازی دروستکردن و بەڕێوەبردنی ناوچەی ئارام".

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) له‌ به‌یاننامه‌یەكدا رایگه‌یاند "هێشتا لەگەڵ تورکیا دەربارەی وەرەکاری میکانیزمی ناوچەی ئارام نەگەیشتوینەتە رێککەوتن و ئەوی کە هەبوە تەنها قسەکردن بوە سه‌باره‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌ و دیاركردنی میكانیزمی نوێی ئه‌منی له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا".

شۆن رۆبرسۆن وته‌بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا كراوه‌، هیچ خاڵێكی سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ تێدا نییه‌".

شۆن رۆبرسۆن  وتیشی "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا كار بۆ دانانی سه‌ربازگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای توركیا پلان و میكانیزمی هاوبه‌ش دابنێین".

وتەبیژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکردوە "ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده‌ به‌ پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی و شكستپێهێنانی چه‌كدارانی داعش".

به‌یاننامه‌كه‌ی پێنتاگۆن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا نه‌كردووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی کە لەچەند رۆژی رابردو توركیا و هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایانگەیاندبو.


PM:12:08:09/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت