نرخی دراو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی ئابی 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 350 دیناره‌.

ئه‌وه‌شی باسكرد: 100 یۆرۆ به‌ 134 هه‌زار و 250 دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 145 هه‌زار و 500 دیناره‌.

هه‌روه‌ها نرخی "100 لیره‌ی توركی به‌ 22 هه‌زار و 150 دیناره‌ و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 10 هه‌زار و 150 دیناره‌".

هــ. ر


AM:10:20:08/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 8444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو