په‌رله‌مانتارێك پێشنیازی دانانی وێنه‌یه‌كی سه‌دام له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی عیراقی پێشنیازی كرد ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق كه ده‌ستی كه‌له‌پچه‌كراوه، له هه‌ردوو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابنرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئابی 2019 په‌رله‌مانتار كازم سه‌یادی له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: "پێویسته ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی پێشوو كه ده‌ستی كه‌له‌پچه‌كراوه له هه‌ردوو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابنرێت".
وتیشی: "دانانی ئه‌و وێنه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه كه ببێته په‌ند بۆ به‌رپرسان كه ده‌سه‌ڵات تاسه‌ر بۆ كه‌س نابێت".
كازم سه‌یادی راشیگه‌یاند كه "وێنه‌كه وه‌ك دیوارێك له هۆڵی په‌رله‌مان و حكومه‌ت دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسان تێبگه‌ن كه ده‌سه‌ڵات و زوڵم و دزی به‌رده‌وام نابێت".
سه‌دام حسێن عه‌بدولمه‌جید تكریتی له 28ی نیسانی 1937 له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به شاری تكریت له‌دایك بووه.
له 1957دا په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی كردووه و دوای دوو ساڵ به‌شداری له هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه له 1958دا كۆتایی به رژێمی پاشایه‌تی له عیراق هێنا، كرد و هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێنا به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵات و له 1963دا دوای ئه‌وه‌ی حزبی به‌عس عه‌بدولكه‌ریم قاسمی له‌ده‌سه‌ڵات لابرد، سه‌دام گه‌ڕایه‌وه عیراق.
له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولسه‌لام عارف ده‌ستی كرد به راوه‌دوونانی به‌عسییه‌كان و له 1964دا سه‌دام ده‌ستگیركرا و دوای دوو ساڵ هه‌ڵات و له 1968دا به‌شداری كرد له‌و كوده‌تایه‌ی حزبی به‌عسی گه‌یانده ده‌سه‌ڵات و سه‌دام له عیراقدا بوو به كه‌سێكی به‌هێز و جێگری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆك كۆماری عیراق.
له 16ی ته‌مموزی 1979 دوای لادانی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌دام بوو به سه‌رۆكی وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عس و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.
له 2003/12/13دا، له‌دوای خۆحه‌شاردان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت مانگ سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكاوه له‌گوندێكی ناوچه‌ی تكریت ده‌ستگیركرا و رووبه‌ڕوی دادگا كرایه‌وه.
له رۆژی 30-12-2006 دا سه‌دام حسێن دوای دادگاییكردنی و ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان، له‌كاتژمێر 6:10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی كه هاوكات یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو، له‌سێداره درا.
له‌و به‌ره‌به‌یانییه‌دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن هێنرا كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ حوكمی عیراقی كرد و چه‌ندین تاوانی دژی گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجام دا هه‌ر له كیمیابارانكردن و ئه‌نفالكردنی كورد و كوشتنی پێكهاته‌كانی تری عیراق به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به شیعه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور.
PM:03:10:07/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت