به عه‌با و جبه‌وه ویستی دزی بكات
وێستگه نیوزـ
له خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن دووژنی باڵاپۆش له‌لایه‌ن به‌شی ئاسایشی سوپه‌رماركێتێكه‌وه ده‌ستگیركران كه چه‌ندین پارچه كه‌لوپه‌لیان له‌ژێر عه‌باكه‌یاندا شاردبوه‌وه.
دزییه‌كه له سوپه‌رماركێتی "ئه‌سدا" له ناوچه‌ی دانگینهام له خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا رویداوه و كاتێك به‌شی ئاسایشی سوپه‌رماركێته‌كه گومانیان له دوو ژنه‌كه كردوه، كه‌وتونه‌ته پشكنینیان.
له‌وكاته‌شدا دوو ژنه‌كه نزیكه‌ی 20 پارچه كه‌لوپه‌لیان له خواردن و قتوو له‌ژێر عه‌باكه‌یاندا ده‌رهێنا، یه‌كێكیشیان بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت هیچی پێ نه‌ماوه، جله‌كانی هه‌ڵدایه‌وە و خۆی به نمیچه‌ڕوتی ده‌رخست.
گرته ڤیدیۆییه‌كه سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه و ئاشكراینه‌كردوه كه دواتر دوو ژنه‌كه ده‌ستگیر یان ئازاد كراون، هاوكات ره‌چه‌ڵه‌كیانی ئاشكرا نه‌كردووه.
زۆرێك له‌وانه‌ی كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان بینیوه، گومان ده‌كه‌ن ئه‌و دوو ژنه موسڵمان بن و ده‌ڵێن كه ره‌نگه به‌كارهێنانی جبه و عه‌بایان بۆ ئه‌و دزییه به‌كارهێنا بێت.
PM:02:26:07/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت