بڕیاری سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌درا كه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ساخته دروستده‌كه‌ن
وێستگه نیوز -
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق بڕیاری سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ركرد كه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ساخته دروستده‌كه‌ن و داوایكرد به توندترین شێوه سزا بدرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی ئابی 2019 ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند كه دادگاكانی راسپاردووه كه وه‌ك تاوانی ساخته‌كردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی دروستكردنی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ساخته بكرێت كه تیایاندا بێڕێزی به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هاوڵاتییان به‌شێوه‌ی گشتی ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه تاوانی دروستكردنی ئه‌و پێگه ساختانه، وه‌ك تاوانه‌كانی ساخته‌كاری هاوشێوه‌ی تاوانی ته‌شهیر و ناوزڕاندن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌پێی یاسای سزادانی كارپێكراو ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و جۆره تاوانانه به‌توندترین شێوه سزا ده‌درێن.
به‌هۆی نه‌بوونی چاودێرییه‌كی ورده‌وه، له ئێستادا له عیراق چه‌ندین پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ساخته دروستكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی پشت ئه‌و پێگانه ناسراو بن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌مان كێشه به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر هه‌یه.
PM:03:00:06/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت