سبەینێ موچەی دوو وەزارەت دابەش دەکرێت


وێستگە نیوز ـ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سبەینێ مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەکات.


بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 7ی ئابی 2019، مووچەی مانگی ئایاری هەردوو وەزارەتی دارایی و تەندرووستی دابەش دەکرێت.

هاوکات بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی عیراق بڕیاریداوە پێش جەژنی قوربان مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی خەرج بکات.

هــ. ب


AM:11:22:06/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 4880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو