خه‌لیل سه‌ركانی: بە کوشتنی پاسدارێک و جەندرمەیەک تورکیا‌و ئێران ناڕووخێن
خەلیل سەرکانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه ره‌چاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ناكات و بیانووی داوه‌ته توركیا و ئێران بۆردومانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و زیان به هاوڵاتیان و ژینگه‌ی كوردستان بگه‌یه‌نن.
خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كه‌له زۆر ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، حورمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان ناگرن ره‌چاوی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن كه وڵاتانی دراوسێ چاویان له‌سه‌ریه‌تی.
راشیگه‌یاند: به كوشتنی پاسدارێكی ئێرانی یان جه‌ندرمه‌یه‌كی توركی، هیچ كام له‌و دوو حكومه‌ته ناڕووخێن، به‌ڵكو له به‌رانبه‌ردا هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه له رێگه‌ی بۆردومان و تۆپبارانه‌وه گه‌وره‌ترین زیان له ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه تێكده‌ده‌ن و خه‌ڵكی ئاواره ده‌كه‌ن.
وه‌ك سه‌ركانی ئاماژه‌ی پێدا، په‌كه‌كه نابێت له هه‌رێمی كوردستان بیانوو بداته توركیا و ئێران و جموجووڵه‌كانی رابگرێت، "كارێك نه‌كات قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسسیه‌وه".
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی پێدا، به‌هۆی بۆردومانی توركیا‌و ئێرانه‌وه ده‌یان گوند له بنای قه‌ندیل چۆڵ كراون و ده‌یان ره‌ز و باخی هاوڵاتیان سوتێنراون، "په‌كه‌كه ره‌چاوی ئه‌م دۆخه ناكات و گرفت و كێشه دروست ده‌كات"، خه‌لیل سه‌ركانی وای وت.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه خه‌باتی په‌كه‌كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه توركیا هیچ مافێكی به كورد نه‌داوه و سه‌ره‌تاییترین مافی كوردی پێشێل كردووه، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت: "له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه، كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی رووخا، كه‌مال ئه‌تاتورك هاتووه كوردی خه‌ڵه‌تاندووه به‌وه‌ی كردویه‌تی به هاوكاری خۆی تا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌قامگیر بووه، دواتر ده‌ستوورێكی نووسیوه به‌هیچ جۆرێك باسی كوردی تیادا نییه و كوردی وه‌ك توركی شاخاوی ناساندووه".
سه‌ركانی روونیشیكرده‌وه، كه له‌دوای ئه‌وه‌وه كورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ده‌یان شۆڕش و راپه‌ڕینیان كردووه و سه‌ركوتكراون و ئه‌نفالكراون، بۆیه كورد به‌ناچاری په‌نای بردووه‌ته به‌رچه‌ك.
ئه‌م لێدوانه‌ی خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتێكدایه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا رۆژانه بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یان دۆنم پوش و پاوان و ره‌زو باخی هاوڵاتییان سوتێنراوه.
AM:10:29:05/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت