بۆئه‌وه‌ی ژن نه‌هێنێت، خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی میسری له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی خنكاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی به‌رده‌وام سهریانكردبوهسهری هاوسه‌رگیری بكات.
سایتی یوم السابع-ی میسر بڵاویکردەوە: پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی میسر ئاشكرایكردوه كه كوڕه‌كه ته‌مه‌نی 22 ساڵ بووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بووه له بواری ئه‌ندازیاری، بۆئه‌وه‌ش له ژنهێنان و داواكاریی به‌رده‌وامی خێزانه‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه رزگاری بێت، خۆی هه‌ڵواسیوه و خۆی خنكاندوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه كه گه‌نجه‌كه به ته‌نها ژیاوه و چه‌ندینجاری ره‌تیكردوه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ كچێكدا ببه‌ستێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له گه‌نجه‌كه‌وه نزیكن وتویانه كه كوڕه‌كه ویستویه‌تی سه‌ره‌تا ده‌ست به‌كار كردن بكات و داهاتوویه‌كی باش به‌ده‌ست بهێنێت، ئینجا هاوسه‌رگیری بكات، به‌ڵام وادیاره فشاره به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ری، وایكردوه كه په‌نا بۆ خۆكوشتن به‌رێت.
PM:09:05:04/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت