ڤیدیۆی ساتی هه‌ڵاتنی 15 زیندانییه‌كه‌ی به‌غدا بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
میدیا عیراقییه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی هه‌ڵاتنی 15 زیندانییه‌كه‌یان له بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
رۆژی شه‌ممه 3ی ئابی 2019 میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه 15 زیندانی له بنكه‌ی پۆلیسی قه‌نات له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا هه‌ڵاتوون كه له بنه‌ڕه‌تدا 70 زیندانیی تێدا بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا ورده‌كاریی روداوه‌كه‌ی ئاشكراكردوه و رایگه‌یاندوه كه زیندانییه‌كان له‌كاتی پێشكه‌شكردنی خواردن بۆیان ئه‌و كاره‌یان كردوه و له‌وكاته‌ی پاسه‌وانی بنكه‌كه نانی داونه‌تێ، پاسه‌وانه‌كه‌یان راكێشاوه‌ته لای خۆیان.
ئاشكراشیكردوه كه زیندانییه‌كان له پاسه‌وانه‌كه‌یان داوه و 15 كه‌سیان زیندانه‌كانیان شكاندوه‌و هه‌ربه جله‌كانی ژێره‌وه‌یان له بنكه‌كه رایانكردوه‌ته ده‌رێ.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاسه‌وانانی دیكه‌ی بنكه‌كه ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردوه و توانیویانه ده‌رگای گرتوخانه‌كه دابخه‌ن، دوای داخستنی رێگاكانی ده‌روبه‌ریش، سیان له هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
له‌پای روداوه‌كه‌ش، برینكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق بۆ كاروباری پۆلیس هاتوه‌ته‌سه‌ر هێڵ و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده كه‌مته‌رخه‌مه‌كانی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كردوه.
به‌گوێره‌ی نوێترین زانیاری، له ئێستادا زیندانییه هه‌ڵاتووه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌غدای پایته‌خت به‌جێبێڵن و رووبكه‌نه شاره‌كانی تری عیراق.
له گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی هه‌ڵاتنیاندا ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌یه‌ك له زیندانییه‌كان دوای هه‌ڵاتنیان سواری ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌ن و ئه‌وانی تریش به ئاراسته‌ی جیاوازدا راده‌كه‌ن.
PM:07:12:04/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت