به‌ڤیدیۆ..چه‌ند دۆخێكی رووگیر كه سه‌رۆكی وڵاتان تێی كه‌وتون
ئۆباما بە شەق دەرگاکە دەکاتەوە-مونتەزەر زەیدی پێڵاوەکانی گرتە بوش
وێستگه نیوزـ
له ساڵانی رابردودا چه‌ندین روداوی جۆراوجۆر له په‌رلاماردان و دۆخی روگیركه‌ر دوچاری سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان بووه‌ته‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه كۆكراوه‌ی چه‌ند دۆخێكی روگیر و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه كه سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسه باڵاكانی جیهان له وڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ئاسیا و وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌سه‌ریان هاتووه.
ئۆباما- یه‌كێك له‌و گرتانه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی باراك ئۆبامایه، وادیاره یه‌كێك له رۆژنامه‌نوسان ئۆبامای توڕه كردوه، ئه‌ویش كۆنگره‌كه جێده‌هێڵێت و به "شه‌ق" ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه و ده‌چێته ده‌رێ.
عەبادی و پشتگوێخستنی لەلایەن ئۆباماوە- سه‌ركرده عیراقییه‌كانیش له‌و روگیرییه بێبه‌ش نه‌بوون كه له بۆنه فه‌رمییه‌كاندا به‌سه‌ریاندا هاتووه، ئه‌وكاته‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌دا قسه‌ی ده‌كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه و چه‌ند قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام ئۆباما ئه‌و پشته‌ی لێیكرد، ئاوڕی له عه‌بادی نه‌دایه‌وه، بۆیه عه‌بادی به روگیری هه‌ستایه سه‌ر پێ و خۆی به ته‌ماشاكردنی كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستییه‌وه سه‌رقاڵكرد.
ئەردۆغان- له شاری شرنا‌خ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌لایه‌ن لایه‌نگرێكییه‌وه په‌لامار دراو ویستی باوه‌ش به ئه‌رۆدغاندا بكات، به‌ڵام خه‌ریك بوو ئه‌ردۆغان بدات به زه‌ویدا تا پاسه‌وانه‌كان فریای كه‌وتن.
سەگەکەی ماكرۆن- له چاوپێكه‌وتنێكی فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك، سه‌گه‌كه‌ی ماكرۆن به‌به‌رچاوی رۆژنامه‌نوسه‌كانه‌وه پیسایی كرد.
سه‌رۆكی لوبنان- له‌میانی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له ئوردن، سه‌رۆكی لوبنان كه‌وت به ده‌مدا و سه‌رۆكی یه‌مه‌نیش پێی پێ ده‌كه‌نی.
دۆناڵد تره‌مپ- له‌كاتی باسكردنی دۆخی هه‌واڵگری و ده‌ستوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكاوه، كاره‌با له كۆشكی سپی كوژایه‌وه.
بوش و پێڵاوه‌كه- له‌كاتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عیراق، رۆژنامه‌نوس مونته‌زه‌ر زه‌یدی هه‌ردوو تاكه پێڵاوه‌كه‌ی گرته جۆرج بوش-ی كوڕ، به‌ڵام هیچیانی به‌ر نه‌كه‌وت و یه‌كێك له تاكه پێڵاوه‌كان به ئاڵای ئه‌مریكا له پشتی بوشه‌وه كه‌وه‌ت، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش دادگای عیراق سێ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسی ناوبراودا سه‌پاند.
PM:06:52:01/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 10200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت