به‌ڤیدیۆ.. كولـله‌یه‌كی بێ‌شومار دای به‌سه‌ر لاس ڤێگاسدا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی كه‌شوهه‌وای ته‌ڕ و باراناویی شاره‌كه‌وه، ژماره‌یه‌كی زه‌به‌لاح و بێ‌شومار له كولـله به‌ره‌و شاری لاس ڤێگاس له ئه‌مریكا كۆچیان كرد و قه‌باره‌ی كولـله‌كان ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه له ئامێره‌كانی كه‌شناسییه‌وه وه‌ك زریانێكی گه‌وره ده‌ركه‌وت كه ده‌یدات به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی: "ئه‌مه زریانێك نییه دابێتی به‌سه‌ر لاس ڤێگاسدا، به‌ڵكو كولـله‌یه كه شاره‌كه‌ی داگیركردوه".
رۆژنامه‌كه له‌زاری كله‌ی مۆرگان، پسپۆڕی بوای كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه: ئامێره‌كانی چاودێریی ده‌زگای نیشتمانیی كه‌شناسی ئه‌مریكا دوو گرته‌یان له‌سه‌ر لاس ڤێگاس تۆماركردوه: یه‌كه‌میان بارانێكی به‌لێزمه له باكوری شاره و ئه‌وی دیكه‌ش گرته‌یه‌كی ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له مێروو بووه له‌سه‌ر ئاسمانی لاس ڤێگاس.
ئه‌و پسپۆڕه رونیكردوه‌ته‌وه كه له ئامێره‌كانی چاودێریی كه‌شناسیدا باڵنده و مێروو وه‌ك ته‌نێكی بایۆلۆجی ده‌بینرێن، به‌ڵام ناتوانێت زۆربه‌ی ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌ی دیكه ده‌ربخات كه له زه‌وییه‌وه نزیكن، چونكه ئامێره‌كان تایبه‌ت به تۆماركردنی ئه‌و ته‌نانه‌ی كه له به‌رزاییدان.
پسپۆڕانی بواری كه‌شناسیی ئه‌مریكا ده‌ڵێن كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا لاس ڤێگاس و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكوری ئه‌مریكا چه‌ندین جار بارانیان لێ باریووه و كه‌شوهه‌وایان باراناوی بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار كولـله له ناوچه‌كانی دیكه‌وه كۆچ بكه‌ن و بده‌ن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا.
PM:09:31:29/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت