میدیاكانی ئه‌مریكا: ئێران مووشه‌كێكی بالیستیكی دوور مه‌ودای تاقی كرده‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه، كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو مووشه‌كێكی بالیستیكی مه‌ودا مامناوه‌ندی تاقیكرده‌وه كه مه‌وداكه‌ی ده‌گاته هه‌زار كیلۆمه‌تر.
تۆڕی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویكرده‌وه: "ئێران رۆژی چوارشه‌ممه مووشه‌كێكی بالیستیكی تاقی كرده‌وه كه مه‌ودای زیاتر له 600 میلی بڕی، مووشه‌كه‌كه له به‌شی باشووری ئه‌و وڵاته بۆ ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختی تاران هه‌ڵدرا".
به‌رپرسه‌كه وتیشی: "ئێمه ئاگاداری ئه‌و راپۆرتانه‌ین كه مووشه‌كێك له ئێران هاوێژراوه و، له له‌ئێستادا هیچ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ناڵێین".
تۆڕی فۆكس نیوز، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی (شه‌هاب 3) له‌كاتێكدایه كه
گرژییه‌كانی نێوان تاران و رۆژئاوا له هه‌ڵكشاندایه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه تۆڕی سی ئێن ئێن، له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)ی گواسته‌وه، ئێران مووشه‌كێكی بالیستیكی تاقیكردوه‌ته‌وه كه مه‌وداكه‌ی گه‌یشتوه‌ته 1000 كیلۆمه‌تر.
به بۆچوونی سی ئێن ئێن، ئێران ئه‌و مووشه‌كه‌ی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ باشتركردنی توانای سیسته‌می چه‌كه‌كانی خۆی تاقی كردوه‌ته‌وه.
هــ. ر
AM:10:00:26/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت