سەرۆکی ھەرێم واژۆی لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد

‌نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

وێستگە نیوز-  
سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندوە "بەپێی ئەو زانیارییانەی من ھەمە، لەم دوو ڕۆژەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی واژۆی لەسەر ھەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە".

کەنعان خەیلانی ئاماژەی بەوەداوە "لە دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، پەرلەمان یاساکە دەنێرێتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنەکە دەست پێ دەکەنەوە".

لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە دەنگی زیاتر لە ٨٠ پەرلەمانتار، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەموار کرایەوە و بەو پێیەش، ماوەی یاسایی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، درێژ کرایەوە.

هــ. ب



PM:12:07:24/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت