مەلا بەختیار: به‌ بەستنی كۆنگرە دەپەڕینەوە بۆ قۆناغی نوێی خەباتی سەردەم

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ بە بەستنی كۆنگرەی گۆڕانكارییەكان، هەمان ئەو رۆحییەتەی شۆڕش‌ و یەكێتیمان پێ سەرخست، دەبوژێنینەوە و یەكێتی دەپەڕینەوە بۆ قۆناغی نوێی خەباتی سەردەم.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 23ی ته‌مموزی 2019، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیی له‌ ژمارەیەك كەسایەتیی تەكیە‌ كرد و پێی راگه‌یاندن "پەیام‌ و سەرجەم تێڕوانین‌ و هەڵوێستەكانتان، مایەی پەرۆشی‌ و دڵسۆزتانە بۆ ئێستا‌ و ئاییندەی یەكێتی."

مه‌لا به‌خیتار پرسیاری كردوه‌ و وتویه‌تی: "ئایا دەكرێت‌ لەئێستادا بێدەنگ‌ و بێ‌ هەڵوێست بین، چی روو دەدات، با رووبدات! یان بەهەڵوێست بین‌ و ئەو گیانە شۆڕشگێڕی ‌و پەرۆشییەی كە ئەم شۆڕشە ‌و یەكێتیمان پێ دروستكردووە‌ و بەرگەی هەموو رووداوەكانی شۆڕشمان گرت، ئەو رۆحیەتە ببوژێنینەوە؟"

مەلا بەختیار جەختیشیكردەوە: بە بەستنی كۆنگرەی گۆڕانكارییەكان، هەمان ئەو رۆحییەتەی شۆڕش‌ و یەكێتیمان پێ سەرخست، دەبوژێنینەوە و یەكێتی لەم قۆناغە دەرباز دەكەین ‌و دەپەڕینەوە بۆ قۆناغی نوێی خەباتی سەردەم.


AM:11:31:24/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت