له‌سێداره‌دانی ژنێك كه نوكته‌ی له‌سه‌ر سه‌دام دروستكردوه
سەدام حسێن، سەرۆکی لەسێدارەدراوی رژێمی بەعس
وێستگه نیوزـ
به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می سه‌دامدا ژنێك به‌تۆمه‌تی دروستكردنی نوكته له‌سه‌ر سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی پێشووی رژێمی به‌عس، له‌سێداره دراوه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه كه ژنه‌كه به‌ناوی سوعاد كازم عه‌لی عه‌وده ئه‌لكه‌عبی، له 7-12-1985دا ده‌ستگیركراوه و تۆمه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه نوكته‌ی سیاسیی دژبه سه‌دام حسێن دروستكردوه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه كه نوكته‌كان سه‌روه‌ریی به‌رپرسانی پێشێلكردوه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا ژنه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه نوكته‌كانی له كه‌سێك به‌ناوی جاسم سلێمان وه‌رگرتوه.
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان دۆسیه‌ی ناوبراو ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی " دادگای شۆڕش" كراوه و دادگاش له 22-5-1986 به‌پێی مادده‌كانی 156 و 225 له یاسای سزادانی عیراقی، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا سه‌پاندوه.
AM:10:50:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 11680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت